ڕێبوار حەسەن، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوێد: گرنگە دەنگی کورد بچێتە نێو پەرلەمانی ئەورووپا

ئەندامێکی پەرلەمانی سوێد ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە کاندیدانی کورد بگەنە نێو پەرلەمانی ئەورووپا بۆ ئەوەی دۆزی کورد بگەیەننە نێو ئەو پەرلەمانە.

ڕێبوار حەسەن، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوێد بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕێژەی ڕەگەزپەرستی لە ئەورووپا زیادیکردووە، بەهۆی ڕێکخراوە ئیسلامییەکان ڕێگە دەگرن لەوەی نەتەوەکانیان تێکەڵاوی کۆمەڵگەی سوێدی بێت، دەشڵێت، ئەو ڕێکخراوە ئیسلامییانە لە سوێد دژ بە یەکسانیی و دیموکراسی و مافی ئافرەتن.

ڕێبوار حەسەن تیشکی خستە سەر ئەوەی، کێشەی تاوان و بێکاریی لە سوێد پەرەی سەندووە و بەرەی چەپ نەیتوانییوە چارەسەریی بکات، بۆیە بەرەی ڕاستڕەو هاتووەتە پێش و ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن زیادیکردووە، دەشڵێت، بەرنامەکانی سۆسیال دیموکرات بە سیاسەتی ساویلکە ناودەبرێت، چونکە ئەو پارتە نەرم و نیان بووە بەرامبەر ئەوانەی دژی دیموکراسی بوون.

ئەندام پەرلەمانەکەی پێشووی سوێد گوتی، گرنگە کورد دەنگی لە پەرلەمانی ئەورووپا هەبێت بۆ خزمەتی دۆزی کورد، بەگرنگیشی زانی کاندید و ئەندام پەرلەمانەکان بەتوانا بن چونکە کێشەکان قوڵ بوونەتەوە لە جیهاندا، گوتیشی، پرسی کورد مرۆڤانە و دیموکراسی خوازانەیە.

ئه‌نجامە بەراییەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ئه‌ڵمانیا تا ئێستا بەو شێوەیە ڕاگەیاندراوە.

هاوپه‌یمانی كریستیانه‌كان: %29.5

پارتی سه‌وز: %12

پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی: %14

پارتی چه‌پ: %2.8

پارتی جێگره‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌ڵمانیا: %16.5

پارته‌كانی دیكه‌: %14.7

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە هۆڵەنداش

پارتی نوێکردنەوە: ٪22.6

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ئیتاڵیا

پارتی ناسنامە و دیموکراسی: ٪30

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە یۆنان

پارتی گەلی ئەوروپا: ٪38.1

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە کرواتیا

پارتی گەلی ئەوروپا: ٪50