ماکرۆن هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرنسا

لە یەکەم کاردانەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا، ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پیێشووەختە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات.

رۆژی یەکشەممە (9ـی حوزەیرانی 2024)، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە یەکەم کاردانەوەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا کە ڕاستڕەوەکان و سۆسیالیست و لێبڕاڵەکان زۆرینەی دەنگیان بەدەستهێناوە، پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، لە 30 حوزەیران هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدەین، ماکرۆن سەرکەوتنی نەتەوەییەکانی لە فەرەنسا و ئەوروپا بە مەترسیی وەسفکرد.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا، پارتە ڕاستڕەو و سۆسیالیست و لیبڕاڵەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەورووپایان بەدەستهێناوە.

چەند خولەکێک پێش ئێستا، سەرۆکی پارتی ڕاڵی نەتەوەیی، براوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا لە پەرلەمانی ئەوروپا، جۆردن باردێلا، داوای هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی کرد.

بەپێی زانیارییەکان، پارتی ئۆپۆزسیۆنی باڵی ڕاست، بەپێی داتای سەرەتایی، لە سەدا 32 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، پارتی هەڵسانەوەی ئیمانوێل ماکرۆنیش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە پلەی دووەمدایە بە ڕێژەی 15.4٪