بهڕێوهبهرايهتيى گشتيى بهرگريى شارستانيى ههرێمی کوردستان چهند ڕێنماييهكى بڵاو كردهوه

بەڕێوەبەرایەتيى گشتيى بەرگريى شارستانيى هەرێمی کوردستان بۆ دووربوون لە مەترسییەکانى کەوتنەوەى ئاگر لە وەرزى گەرمادا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەیەک ڕێنمایى بڵاو کردەوە.
بەرگريى شارستانيى هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی زۆرى بارانی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەى ڕێژەی ئاوی بەست و چەم و بەنداوەكان، "به باشمان زانى چەند ڕێنماییەك بڵاو بكەینەوە، تاوەكوو هاووڵاتييان تووشى هيچ مەترسییەكی گيانى و ماڵیی نەبنەوه".
ئهمانهى خوارهوه ڕێنماييهكانن:
- نابێت به هيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەر بدەن.
- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێ بھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاو دهبێتەوە.
- فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.
- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، بهتايبەتى لە لایەن منداڵانهوه.
- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکان.
- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئەو پاشماوه ياخود مادده سووتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) بهكاردێت.
- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكار بھێنێت، ياخود ئاگر بكاتەوە به مەبەستى خواردن دروست كردن.
- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و ڕووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان ڕێگه به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن.
- ئاگهداری ئەو منداڵانە بن كه خاوەنپێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە؛ نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و ڕووبارەكان.
- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگهداری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەر چەنده مەلەوانيش بن، بە ھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان.