قوباد تاڵهبانی: چارهسهركردنی كێشهی مووچهخۆران یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە

K24 – هەولێر:
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران لە نێوان هەولێر و بەغدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە.
ڕۆژی دووشەممە (10ـی حوزەیرانی 2024) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە هەموو مامۆستا و کارمەندانی حکوومی کە گرێبەستن بکرێنە هەمیشەیی.
قوباد تاڵهبانی لهبارهی چارهسهركردنی كێشهی مامۆستایانی وانهبێژ ڕایگهیاند، ژمارهیهكی زۆری مامۆستا و كارمهندی حكوومی ههیه گرێبهستن، ئهنجوومهنی وهزیران بڕیاریداوه ههموویان بكرێنه ههمیشهیی.
هەروەها قوباد تاڵەبانی ئاماژهی بهوهشدا، چارهسهركردنی كێشهی مووچهخۆران بهگشتی له نێوان ههولێر و بهغدا، یارمهتیدهردهبێت بۆ ئهو كێشانهی دیكه كه پهیوهستن به مووچه چارهسهر بكرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی (8ـی ئایاری 2024) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە تەوەرێکی تایبەت بە پرسی هەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەن، هەندێکیان 15 ساڵە خزمەت دەکەن.
هەورامانی ئاشکرای کرد، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مافی فەرمانبەرانی گرێبەست دەزانێت کە بکرێنە هەمیشەیی و بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی ڕاسپارد پۆلێنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت و لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ قسە بکرێت هاوشێوەی ئەو یەک ملیۆن فەرمانبەرەی لە عێراق دامەزراون، ئەوانیش بەپێی یاسا فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
هاوکات لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لیستی ناوی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵی کرا بە مەبەستی دابینکردنی تەرخانی دارایی لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچە خۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 35 هەزار و 550 وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن. مانگانه 13 ملیار و 200 دینار وەکو شایستەی دارایی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆیان تەرخانکراوە. مووچەی ئەو وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆرۆیسیان هەیە، 400 هەزار دینارە و و ئەوانەی بڕوانامەی دبلۆمیشیان هەیە، 350 هەزار دینارە.