ئافرەتێکی دیکەی کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا سەرکەوتنی نزیکە

گەشاو بیبانی لە سەرکەوتن و گەیشتن بە پەرلەمانی ئەورووپا نزیک بووەتەوە
گەشاو بیبانی لە سەرکەوتن و گەیشتن بە پەرلەمانی ئەورووپا نزیک بووەتەوە

ئەڤین ئۆنجێر لەسەر لیستی سۆسیال دیموکرات لە سوێد، ئۆزلەم دەمیرەل لەسەر لیستی پارتی چەپ لە ئەڵمانیا، وەکو دوو ئافرەتی کورد بەپێی ئەنجامە بەراییەکان سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا  بەدەستهێناوە، گەشاو بیبیانیش کە کچێکی کەرکووکییە، لە فینلەندا سەرکەوتنی زۆر نزیک بووەتەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئەورووپا، ئەڤین ئۆنجێر لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوێد و ئۆزلەم دەمیرەل لەسەر لیستی پارتی چەپ لە ئەڵمانیا، وەکو دوو ئافرەتی کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، زۆرێک پێیان وابوو سەرکەوتن بۆ ئەڤین ئۆنجێر چاوەڕوان کراوبوو، لەگەڵ ئەوەی ئەڤین ئۆنجێر و ئۆزلەم دەمیر بۆ جاری دووەمە دەچنەوە نێو پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گەشاو بیبانی کە کچێکی دیکە کوردە لە فینلەندا، ماوەی سێ ساڵە هاتووەتە نێو سیاسەت لە پارتی چەپ، ئەویش بەڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ڕۆژی چوارشەممە بۆ ئەو یەکلایی دەبێتەوە، گەشاو بیبانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زۆر خۆشحاڵە کە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، لەسەر لیستی پارتەکەی گەشاو 250 دەنگی کەمە، بۆیە وەک کاندیدێکی یەدەگ ماوەتەوە کە رۆژی چوارشەممە بۆی یەکلایی دەبێتەوە، گەشاو کەسی براوەی چوارەمە لە پارتەکەی، پێشتریش لە پەرلەمانی فینلەندا وەک یەدەگ بەشداربووە.

لە نێوان 6 بۆ 9ـی حوزەیرانی 2024، زیاتر لە 370 ملیۆن کەس لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەورووپایان کرد.

بە پێی یاسای هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەورووپا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا هەموو پێنج ساڵ جارێک لە 27 وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیسپانیا:

پارتی گەلی ئەورووپا %36.1ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا:

هاوپەیمانی کریستیانەکان: %29.5ـی دەنگەکان

پارتی سەوز: %12ـی دەنگەکان

پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی: %14ـی دەنگەکان

پارتی چەپ: %2.8ـی دەنگەکان

پارتی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا: %16.5ـی دەنگەکان

پارتەکانی دیکە: %14.7ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا:

پارتی نوێکردنەوە: %22.6ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە ئیتالیا:

پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %30ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە یۆنان:

پارتی گەلی ئەورووپا: %38.1ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە کرواتیا:

پارتی گەلی ئەورووپا: %50ـی دەنگەکان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە دانیمارک:

پارتی نوێکردنەوە: %26.7ـی دەنگەکان

 

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەرەنسا:

 

پارتی ناسنامە و دیموکراسی: %37ـی دەنگەکان

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە ئەرووپا پارتە ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.