غه‌یس ته‌میمی: ڕیشه‌ی داعش بۆ دوای جه‌نگی كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه

سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه له عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ددامی به‌ر له كه‌وتنی به‌غدا له سه‌ددامی سه‌رده‌می حوكمڕانی به‌عس جیا بوو؛ ده‌شڵێت، داعش ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له ناوچه‌كه داكوتاوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوزه‌یرانی 2024، غه‌یس ته‌میمی، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گه‌یشتنی داعش به ناوچه سوننه‌نشینه‌كان په‌یوه‌ندیی به پاشخان و ڕه‌گوڕیشه و لێكه‌وته‌كانی دوای جه‌نگی كه‌نداوه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رهه‌ڵدانی داعش له بنه‌ڕه‌ته‌وه مێژووه‌كه‌ی بۆ مێژووی ئیسلامیی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌تایبه‌ت كه له دوای جه‌نگی كه‌نداودا، ئیسلامیی سیاسی و جیهادیی له به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ركه‌وت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ئیسلامیی ڕادیكاڵی زیاتر له ناو سوننه‌كان ده‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت سه‌ددام حوسێن دوای كه‌وتنی به‌غدا، به ڕیشێكهوه ده‌ركه‌وت كه هه‌مان ستایلی سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كدارییه ڕادیكاڵییه‌كان بوو، هه‌ر ئه‌و كات پیاوانی هه‌واڵگری عێراق دوای كه‌وتنی به‌غدا، كاریان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئیسلامیی سیاسی ته‌كفیری كرد و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆریان دانا.
ڕێک 10 ساڵ پێش ئێستا شاری مووسڵ لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە داگیر کرا. ئەو ڕووداوە بووە دەستپێکی نەهامەتی بۆ خەڵکی شارەکە و نزیکەی سێ ساڵی خایاند و بووە هەڕەشەیەکەی گەورە بۆ پێکهاتەکان کە ئاکنجیی پارێزگای نەینەوا بوون.
بەگوێرەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، دوای کەوتنی شاری مووسڵ لە 10ـی حوزەیرانی ساڵی 2014، نزیکەی 500 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە ئاوارە بوون و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنا.
لە دەشتی نەینەوا داعش دەستی بە چەندین تاوانی وەک کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی، ئاوارەکردنی زۆرەملێی دەرهەق بە پێکهاتەکانی وەک کریستیان، تورکمان، کوردانی ئێزدی، شەبەک و سابیئەی مەندائی کرد.
دوای ئەوەی داعش دووەم گەورەترین پارێزگای لە عێراق داگیر کرد، بە گوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی 200 هەزار کریستیان لە دەشتی نەینەوا، بە دیاریکراوی لە شاری مووسڵ و قەرەقوش ئاوارەبوون و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنا.
دوای کەوتنی مووسڵ هێرشی داعش بۆ سەر قەزای شنگال دەستی پێ کرد و ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی 200 هەزار کوردی ئێزدی و لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی 10 هەزار کوردی ئێزدی کوژران و ڕفێندران.
پاش چەند ڕۆژێک لە کەوتنی مووسڵ، داعش هێرشی کردە سەر قەزای تەلەعفەر لە دەشتی نەینەوا کە نزیکەی 150 بۆ 200 هەزار تورکمانی تێدابوو، دوای داگیرکرانی لەلایەن داعشەوە؛ نزیکەی 250 هەزار کەس ئاوارەبوون و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنا.