کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵمان ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەمانی بەهێزتر کردووە

کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە کە بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی چین، ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی بەهێزتر کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی گشتیی چین کە ئەمڕۆ سێشەممە (11ـی حوزەیرانی 2024) بڵاوی کردووەتەوە، تا ڕۆژی چوارشەممە، چین لەسەدا 57ی گەنمی زستانی خۆی دروێنە کردووە، ئەمەش بە دوو بۆ سێ ڕۆژ لە نیوەی ساڵی 2023ی تێپەڕاندووە و ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی بەهێزتر کردووە.
کونسوڵخانەی گشتیی چین ئاشکرای کردووە، بە گشتیی 190 ملیۆن هەزار یەکە کە دەکاتە(12.67 ملیۆن هێکتار زەوی) گەنمی زستانەیان دروێنە کردووە.
شۆڕش سەعید، باڵیۆزی عێراق لە چین پێشتر لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نێردراوی کوردستان24 بۆ چین گوتی: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی چین و عێراق ساڵی رابردوو 50 ملیار دۆلار بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بڕیارەی پەرەی زیاتری پێ بدرێت و قەبارەی ئاڵوگۆڕەکان بگەیەنرێتە55 ملیار دۆلار.
گوتیشی: لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەکەی کراوە بۆ نەوت بەرانبەر وەبەرهێنان، حکوومەتی چین هەشت هەزار قوتابخانە لە عێراق دروست دەکات کە بەشێکیان لە هەرێمی کوردستان دەبن.
سەروەر هاواری، بریكاری وهزارهتی بازرگانیی و پیشهسازیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشتر ئاماژهی بهوه كرد، بۆ ئەمساڵ بڕی (700) هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و پرۆسەکەش بۆ ماوەى (45) ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە نرخی گەنمیش، ڕوونی كردهوه، تۆنێک گەنم بە (850) هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت و جووتیار دهستبهجێ چەكی شایستە داراییەكەی پێ دەدرێت و مافی خۆی وەردەگرێت.