عێراق.. دوای چەندین گرێبەست کێشەی کەمیی کارەبا چارە نەکراوە؛ "كێشه له به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كاره‌با هه‌یه"

K24 – بەغدا:
لە عیراق کێشەی کەمیی کارەبا بەردەوامە و چەندین مانگە هاووڵاتییان خۆپیشاندان دەکەن و داوای گۆڕینی بەرپرسانی کارەبا دەکەن. هەرچەندە ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ڕۆژانه له‌نێوان 18 بۆ 19 هه‌زار مێگاواتدایه، به‌ڵام به‌هۆی كۆنیی تۆڕی كاره‌با، له‌نێوان 40% بۆ 50% وزه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ماڵان نامێنێت. شارەزایەکی ئابووریش دەڵێت: "قەبارەی کێشەکان تا دێت گەورەتر دەبێت".
حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌ی بنه‌ڕه‌تیی كاره‌با، ساڵی ڕابردوو چه‌ندین گرێبه‌ستی گرانبه‌های له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنانی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌ورووپای و ئه‌مه‌ریكایدا کردووە، به‌ڵام تاوەكوو ئێستە ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌یانتوانیوه پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان چاره بكات. لەوانه عێراق به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌با بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ ئیلیكتریكی ئه‌مه‌ریكی ئیمزا کردووە.
عێراق، چه‌ند ڕۆژێكه پێی ناوه‌ته ناو وه‌رزی هاوینه‌وه، سه‌ره‌تای وه‌رز پێناچێت هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو كه‌می كاره‌با به ئاسانیی به‌سه‌ر حكوومه‌تدا تێپه‌ڕێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه و به‌رده‌وامیی پچڕانی كاره‌با له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌راستی وڵات، به‌تایبه‌تی له دیوانییه سه‌دان كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه خۆپیشاندانیان کردووە و چه‌ندین ڕێگه‌یان داخستووە. هه‌روه‌ها له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی به‌غداش له‌دژی به‌رده‌وامیی پچڕان و خراپی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، كه چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه، له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان گردبوونه‌وه‌ی فراوانیان کردووە و داوای دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی كاره‌بایان كرد.
سه‌باره‌ت به دۆخی كاره‌با له‌وڵاتدا، ئه‌حمه‌د مووسا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاندووه، پلانێكی ستراتیجیی سێ ساڵه‌یان بۆ به‌پشتبه‌ستن به پڕۆژه‌ی خاوێن داڕشتووه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن 11 هه‌زار مێگاوات كاره‌با له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی وزه‌ی خاوێن له وێستگه‌كانی وزه‌ی خۆر و با له چه‌ند پارێزگایه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای رۆژانه له‌نێوان 18 بۆ 19 هه‌زار مێگاواتدایه، به‌ڵام به‌هۆی كۆنبوونی تۆڕی كاره‌با، له‌نێوان 40% بۆ 50%ی وزه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ماڵان نامێنێت. بۆ ڕێگری به هه‌ده‌رچوونی ئه‌و بڕه زۆره‌ی كاره‌با، عێراق پێویستی به دابینكردنی ته‌كنه‌لۆجیای نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاویندا كاره‌بای پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، ساڵانه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، به‌رده‌وام گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح به به‌های ملیاره‌ها دۆلار ئیمزا دەکەن، به‌ڵام ئێستەشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌توانراوه یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان چاره بكرێت، كه ئه‌ویش كاره‌بایه.
لای خۆیەوە دورەید عنزی، شارەزای ئابووری، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 ڕایگەیاند، بەداخەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ قەبارەی چارەسەرییەکان بۆ کێشەی کارەبا لە کەمیدایە و قەبارەی کێشەکانیش گەورە دەبن، وەزیری کارەبا شەو و ڕۆژ لە هەوڵی چارەکردنی کێشەی کارەبا دایە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە چارەی بکات.
ئەو شارەزا ئابوورییە دەڵێت: به‌رپرسان ناتوانن كێشه‌كانی كاره‌با چاره بكه‌ن، هەروەها كێشه له به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی كاره‌با هه‌یه.