بەرگریی شارستانیی سلێمانی: تەقینەوەکە بەهۆی لەحیمکارییەوە بووە

دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی تەقیوەتەوە سیستەمی گاز نەبووە، بەڵکو تانکیی گازوایل بووە و ئەو  کەسەش کە مردووە، هێشتا ناستامەکەی ئاشکرا نەبووە.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگری نهۆمی سەرەوەی باڵەخانە بازرگانییەکەی گەڕەکی ئاشتیی سلێمانی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا مردووە وەستای لەحیم بووە و تانکەری گازوایلی سەربانی باڵەخانەکەی لەحیم کردووە و بەهۆیەوە گڕی گرتووە و تانکییەکە تەقیوەتەوە.

گوتیشی: ئاگرەکە پەڕیوەتەوە چەند باڵەخانەیەکی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانیویانە دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و ئاگرەکان بکوژێننەوە.

کاتژمێر 9:20ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز سلێمانی هەژاند و ئاگرێکی گەورە سەربانی باڵەخانەیەکی بازرگانی و چەند باڵەخانەیەکی دیکەی گرتەوە.

Fly Erbil Advertisment