کەلار؛ دوو کرێکار تەزووی کارەبا لێی دان، یەکێکیان گیانی سپاردووە

ئەمڕۆ دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، تەزووی کارەبا لێی دان و بە برینداریی گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
لەو بارەوە، ڕزگار لەتیف بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، چوارشەممە، 12ـی حوزەیرانیی 2024، دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، تەزووی کارەبا لێی دان و بە برینداریی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە فریاکەوتنی شەهید هەژار.
گوتیشی: بەهۆی کاریگەری تەزووی کارەباکەوە یەکێك لە کرێکارەکان گیانی سپاردووە و ئەوی دیکەشیان لەبەر سەختیی برینکەی ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
هاوکات، هەرئەمڕۆ لە شارەدێی قەرەتەپە هاووڵاتییەك بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی سپاردووە.
