سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەختییان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختییان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوە بوو.


