توێژەرێکی کۆمەڵایەتیی: منداڵان ترافیک لایتەکان دەکڕن و دەفرۆشنەوە

ئاری هاوار، توێژەری کۆمەڵایەتیی
ئاری هاوار، توێژەری کۆمەڵایەتیی

توێژەرێکی کۆمەڵایەتیی ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەی هیچ یاساییەک ڕێگە بە کارکردنی منداڵان نادات، بەڵام منداڵەکان لە هەرێمی کوردستان وەک بازرگانیی کردن و بۆ کارکردن، ترافیک لایتەکان دەکڕن و دەفرۆشنەوە.

چوارشەممە (12ـی حوزەیرانی 2024)، ئاری هاوار، توێژەری کۆمەڵایەتی لەبارەی کارکردنی منداڵان بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد کە،منداڵانی هەرێمی کوردستانیش وەک منداڵانی دیکەی ئاوارە کاردەکەن.

پێشی وایە کە، لایەنی ئابووریی هۆکاریی کارکردنی منداڵانە، دەشڵێت، هەندێکیان پەیوەندیی بە دۆخی ئابوورییەوە نییە، بەڵکو جەنگ و ئاوارەیی وای لێکردوون کار بکەن، یاخود وەک نەریتێک لە دایک و باوکیانەوە ماوەتەوە کە کار بکەن.

ئەو توێژەرە ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ یاساییەک ڕێگە بە کارکردنی منداڵان نادات، چونکە کارکردنی منداڵان لەسەر شەقامەکان دووچاریی دەستدرێژیی و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و فرۆشتنی ئەندامەکانی لەشییان لەلایەن باندەکان دەبنەوە.

لەبارەی ئەوەی کە منداڵ لە چ تەمەنێک دەتوانێت فێری کارێک ببێت، ئاری هاوار گوتی، بۆ ئەوەی منداڵان فێری کار بکرێن، پێویستە منداڵ لە پانزە ساڵ کەمتر نەبێت، بەو مەرجەی لەگەڵ کەسێکی نزیکی خۆی بێت و لە خوێندن و ژیانی منداڵانی خۆی دانەبڕێت، دەشڵێت کارکردنی منداڵان لە وەرزی هاویندا لەگەڵ کەسێکی نزیکی خۆی، وای لێدەکات لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان دوورکەوێتەوە.

ئاری هاوار ئاشکرای کرد کە، پێشتر وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەچووە ماڵی ئەو منداڵانەی کاریان دەکرد و ئەو پارەیان دەدایە خانەوادەکەی کە منداڵەکە رۆژانە پەیدای دەکرد بە کارەکەی، تەنها بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەر خوێندن، بەڵام کە ئاوارەکان هاتنە نێو شار و ڕێژەکە زۆر زیاتر بوو بەشێوەیەک ترافیک لایتەکان دەفرۆشرێن و دەکڕدرێن، وەک بازرگانیی لێهاتووە، منداڵەکان شوێنی خۆیان دەگۆڕن، هەندێجار منداڵەکان لەسەر شوێنەکانیان دەبێتە شەڕیان.

Fly Erbil Advertisment