ئاگر لە ئەمبارێکی قیر لە گوێڕ کەوتەوە

ئاگری پاڵاوگەکەی گوێڕ
ئاگری پاڵاوگەکەی گوێڕ

لە ئێوارەوە ئەمبارێکی قیر لە گوێڕ ئاگری گرتووە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت سەرباریی ئەوەی چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی خامۆشکردنی دەدەن.

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، شایەد عەیانەکانی ناوچەکە دەڵێن کە دەنگی سێ تەقیینەوە بەر لە دروستبوونی ئاگرەکە بیستراوە، دواتر ئەمبارەکان ئاگریان گرتووە.

بەپێی زانیاریی پەیامنێری کوردستان24، ئاگر لە چەند کۆگایەکی پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەوڵی خامۆشکردنی دەدەن، دەشڵێت، کرێکارانی نێو پاڵاوگەکە هەموویان سەلامەتن و لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە، توانیوویانە زوو خۆیان ڕزگار بکەن، هەر ئەو کرێکارانە بە پەیامنێری کوردستان24 یان ڕاگەیاندووە کە دوو تا سێ تانکەری گواستنەوەی قیر، لەنێو ئاگرەکە سووتاون.

 

Fly Erbil Advertisment