نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وە

پێنجشه‌ممه، 13ـی حوزەیرانی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامیی عێراق و سووريا تاوتوێ كران و جه‌خت له پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، داكۆكىی له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرايه‌وه. له‌م باره‌يه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيی پرۆسه‌كه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.
هەروەها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێىبايهخی هەردوولا بوو، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.