بۆ جەژن هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە چەند شوێنێک قەدەغە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا جووڵەی بارهەڵگرەکان سنووردار دەکرێت و لە چەند شوێنێکیش قەدەغە دەبێت.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی لە بارەی پلان و گۆڕانکارییەکانی هاتووچۆی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی داوە، ئاگەداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە کەوا لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو ڕێگەیانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە، بە تایبەت ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە.

هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و دروستنەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەم ڕێگایانە.

لە بارەی پشووەکانی جەژنی قوربانیش، فەرمانگەی ميدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە، لە یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، تاکوو هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها یەکشەممەی 23ی حوزەیرانی 2024، دەوامی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.

Fly Erbil Advertisment