كونسوڵى نوێی توركيا : به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لای خۆشیەوە کونسوڵی نوێ تورکیا هيواى خواست بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
دوا نیوەڕی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە "ئه‌رمان تۆپچو" كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان کرد و وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ڕاگەیاند.
لاى خۆيه‌وه ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتيى نوێی توركيا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى دەربڕی و هه‌روه‌ها هيواى خواست له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
هەروەها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
ئەرمان تۆپچو، ڕۆژی 27ـی ئایاری 2024، وەکو کونسوڵی گشتی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە جێگەی مەولود یاقوت دەستبەکار بوو.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا و هەولێری کرد، لە سەردانەکەدا، 26 ڕێکەوتن و یادداشتی هاوبەش لە نێوان عێراق و تورکیا مۆر کران.
قەبارەی بازرگانی نێوان هەردو ووڵاتی عێراق و تورکیا گەیشتووەتە نزیکەی 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.