شاخه‌وان خالید: ئیمارات سوود له ئه‌زموونی تاقیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناسینه‌وه‌ی تاوان وه‌رده‌گرێت

بەڕێوه‌بەری بەشی بایەلۆجی لە بەڕێوه‌بەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم - حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پسپۆڕانی به‌شی تاقیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه تاقیگه‌یه‌كی بایۆلۆجییه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ڕۆژانه له دادگه‌كان ئاماده ده‌بن بۆ بینین و بیستنی دۆسیه‌ی تاوانباران و تاوانلێكراوان و ناساندنی تاوانه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی بۆ دادوه‌ر، تاوانبار و تاوانلێكراو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، شاخه‌وان خالید، بەڕێوه‌بەری بەشی بایۆلۆجی لە بەڕێوه‌بەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم - حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بۆ ئاشكراكردنی تاوان، شێوازه كۆن و كلاسییه‌كه نه‌ماوه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێمی كوردستان پشت به ته‌كنه‌لۆجیا ده‌به‌ستێت.
شاخه‌وان خالید سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، گرنگی بەڕێوه‌بەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم له‌وه‌دایه، دادوه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ر تاوانێك پشت به ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌به‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بەڕێوه‌بەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕاپۆرته‌كانیان به شێوه‌یه‌كی زانستی و له چوارچێوه‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تیی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌چن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌م باره‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پله‌ی شه‌شه‌میان به ده‌ست هێناوه. ڕوونیشی كرده‌وه، چه‌ند پێوه‌رێك بۆ دانانی ئاسته‌كان كه یه‌كێك له‌وانه ئاڵۆزی كه‌یسه‌كانه، كه ڕه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌بێت، بۆ نموونه كه‌یسی كوژرانی مێشێلا له ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی.
شاخه‌وان خالید تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان له‌م باره‌وه زۆر پێشكه‌وتوون، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئامێرانه له ئوردن و ئیماراتیش نین بۆ ناسینه‌وه‌ی تاوان له ڕێگه‌ی تاقیگه‌ی بایۆلۆجییه‌وه. گوتیشی، تیمی ئیماراتی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تاقیگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ناسینه‌وه‌ی تاوان وه‌ربگرن.