ئه‌رسه‌لان جه‌لال: هاووڵاتییان بۆ سه‌لامه‌تیی ته‌ندروستییان قوربانییه‌كانیان له كوشتارگه سه‌ر ببڕن

به‌رپرسی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نییه ئاژه‌ڵی قوربانیی له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان سه‌ر ببڕدرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له كوشتارگه بێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، ئه‌رسه‌لان جه‌لال، به‌رپرسی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، له كوشتارگه‌كان چه‌ندان ڕێنمایی تایبه‌ت به ته‌ندروستی هه‌یه به‌تایبه‌ت پشكنینی ئاژه‌ڵه‌كان له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییان پێویسته قوربانییه‌كانیان له كوشتارگه‌كان سه‌ر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ر جۆره نه‌خۆشیی و ڤایرۆسێكی ئاژه‌ڵه‌كان بپارێزن.
به‌رپرسی هۆبه‌ی كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، چه‌ندان نه‌خۆشی گواستراوه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ هه‌یه، بۆیه پێویسته ئاژه‌ڵه‌كان له كوشتارگه‌كان سه‌ر ببڕدرێن.
ناوبراو گوتیشی، هه‌موو كات به‌تایبه‌تی له جه‌ژنی قوربان و بۆنه‌كانی دیكه ئاماده‌كاری پێویست ده‌كه‌ن بۆ پێشوازیكردن له هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان له كوشتارگه سه‌ر ببڕن.