پەروێز ڕەحیم: ئێران ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

شاره‌زایه‌كی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به دوژمنایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه ئاسایش و ئابووریی ئێران پارێزراو نابێت؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی ئێران به‌رانبه‌ر به ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له دوای ڕووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر و شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل گۆڕاوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، پەروێز ڕەحیم، شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ نابینێت، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه به‌رز و نزمییان تێ ده‌كه‌وێت.
پەروێز ڕەحیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌ردانی عه‌لی باقری، وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ هه‌ولێر جۆرێكه له داننان به‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی گوتیشی، ڕووداوێكی گرنگه كۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌چاوی بابه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، ئه‌منی، ئابووریی و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك گۆڕانكاری له ئاستی ناوخۆی ئێران و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، وایكردووه ئێران پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بكات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەلی باقری کەنی، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، بڕیاریشە سبه‌ی هه‌ینی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێم کۆ ببێتەوە.
دوای وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەمە یەکەم سەردانی باقرییە، کە لە شوێنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دەست بەکار بووە، کە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانیان سپارد.
پێشتریش گوتبووی، تاران بایەخ بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات و پەیوەندییەکانی ئێستاش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، زۆر جێی ڕەزامەندییە.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو عەلی باقری، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 ڕاگەیاندبوو: "بڕیار بوو 10 ڕۆژ دوای گیان سپاردنیان، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، سەردانی عێراق بکەن، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بایەخێکی تایبەتی بە وڵاتانی ناوچەکە، وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی موسڵمانان دەدا لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا کە دارشتنی ئەم سیاسەتە لەلایەن خودی ئایەتوڵڵا ڕەئیسییەوە پێشکەش کرابوو"