پیاوێكی چینی چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی سه‌ربازیی به كه‌متر له دۆلارێك ده‌كڕێت
یه‌كێك له ئاره‌زوومه‌ندانی مێژووی سه‌ربازیی له چین، كۆمه‌ڵێك بەڵگەنامەی نهێنی پەیوەندیدار بە سوپای وڵاتەکەی دۆزیوەتەوە، هاوكات ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، میدیای فەرمی چین بڵاوی کردەوە، کەسێکی ئارەزوومەندی مێژووی سەربازیی كه ناسناوی ژانگه و خانه‌نشینه، کۆمەڵێك بەڵگەنامەی نهێنی پەیوەندیدار بە سوپای وڵاتەکەی لەناو کۆمەڵێک کاغەزی کۆندا دۆزیوەتەوە کە بە کەمتر لە دۆلارێک کڕیویەتی.
ئه‌و كه‌سه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به گرنگی و هه‌ستیاری ئه‌و به‌ڵگه‌نامامه ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه.
میدیای فەرمی چین ئاماژه‌ی به‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له‌م باره‌وه دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه كڕین و فرۆشتن به كتێب و گۆڤاره كۆن و به‌كارهاتووه‌كان ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان چین و حكوومه‌تی چین كه به ده‌ست حزبی شیوعییه‌وه‌یه، زۆربه‌ی كاته‌كان ڕێگه به زانینی زانیارییه نهێنییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌وڵه‌ت نادات.
دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی چین كۆمپانیا ڕاوێژكارییه چینی و بیانییه‌كانییه‌كان كه له‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن چه‌ندان جار خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه بەهۆی ئەوەی زانیاری‌یان لەسەر ئابووری هەبووە، ئەو زانیاریانەی کە لە وڵاتانی دیکەدا بە بەشێک لە تۆماری گشتیی دادەنرێت.