هاوپه‌یمانیی نه‌سر: هیچ ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانیی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه
هاوپه‌یمانیی نه‌سر ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانی بۆ هه‌ڵبژاردنیی پێشوه‌خته نییه، هاوكات داوا له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان بێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، هاوپه‌یمانیی نه‌سر، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هیچ ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانیی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌بێت خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتییان و به‌هێزكردنی سیسته‌می سیاسی و چالاككردنی له‌پێشینه‌ی هێز و لایه‌نه‌كان بێت له بری داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2024، نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی دوو خولی ڕابردووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا پڕۆژه‌یاسای لێبووردنی گشتی، یاسای دادگه‌ی فیدراڵی هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئێمه پێمان وایه په‌رله‌مان تاكوو هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، بۆیه پشتیوانیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌م.
مالیكی گوتیشی، سه‌باره‌ت به فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ڕای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له كۆتایی ساڵی 2024 به‌ڕێوه بچێت.