لە سوودان 20 کەس کوژران و دەیانی دیکەشی بریندار بوون

مێدیاکانی سوودان بڵاویان کردەوە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا هێرشێکی قورسیان کردە سەر گوندی شێخ ئەلسەمانی لە ڕۆژهەڵاتی سینار، لانیکەم 20 کەسیان کوشتووە و دەیان کەسیش بریندار بوون.
مێدیاکانی سوودان ئەمڕۆ هەینی بڵاویان کردەوە، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەقورسی تۆپبارانی گوندی شێخ ئەلسەمانی لە ڕۆژهەڵاتی سینار کردووە کە لانیکەم 20 کەس کوژراوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون، ئاماژە بەوەش کراوە، لەنێو کوژراوەکاندا تەرمی منداڵی تێدایە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە پارچە پارچە بوون.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا سوپای سوودان ماوەی 14 مانگە شەڕ دەکەن، لەکاتێکدا ناکۆکییان لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە فراوانە هەیە گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوونی لە جیهاندا لێکەوتووتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: نزیکەی 25 ملیۆن کەس کە نیوەی دانیشتوانی سوودان پێویستیان بە یارمەتی هەیە و نزیکەی 8 ملیۆن کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و تادێت قەیرانی برسێتیقوڵتر دەبێتەوە.