ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی باقری؛ 'گرنگە پەیوەندییەکان بەهێزتر بکرێن'

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 14-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کراون، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی حکوومەت وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و یاوەرانیان، جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە. هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاریکاری و ئاسانکارییان بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکەن.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەیان بە گرنگیی سەردانەکە و گفتوگۆکان بە ئاراستەی باشترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد.
مەسرور بارزانی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەبوو
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا بە ناوی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان "بە خێرهاتنێکی گەرمی" سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی بۆ بەغدا و هەولێر کرد.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشیان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبووە لەگەڵ جەنابی وەزیر. لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە، لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان؛ هەروەها باشترکردنی ئیستیقراری سیاسی لە ناوچەکە".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کرد، هەردوولا باسیان لە "کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکە"ـیان کردووە و هاوڕابوونە لەسەر ئەوەی سەقامگیریی ناوچەکە "لە بەرژەوەندیی دوو لایەنە و هەموو ناوچەکەدایە".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەم شێوەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" باسی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی باقری کردووە

عەلی باقری: ئاسۆیه‌كی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه
عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له كۆنفرانسە ڕۆژنامه‌وانییە هاوبه‌شییەکەیدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هاوكات سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئێران به حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند له پای هاوسۆزی و هاوخه‌میان بۆ گیانسپاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیكه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان.
عەلی باقری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان "په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌یه و ڕیشه‌ی مێژووییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئایین و كولتووری هاوبه‌ش و چاره‌نووسی هاوبه‌ش هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه".

سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، "هه‌رێمی كوردستان و ئێران و عێراق ڕێگه به‌وه ناده‌ن سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بچێت و دوژمنان ده‌رفه‌ت بۆ ئامانجه‌كانیان بقۆسنه‌وه". جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئێران خوزایاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدایه".
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، باسیان له هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه كردووه كه ڕێگه له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا ده‌گرێت. وەکو خۆی گوتی، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونەوە‌كه‌دا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له پێشوازیكردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه له خوارووی عێراق.