ئه‌مه‌ریكا.. كه‌سێك به هۆی "دزینی نهێنییه‌كانی كۆمپانیای تێسلا" زیندانی دەکرێت

دادگه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات پیاوێكی كه‌نه‌دی – ئه‌ڵمانی كه له چین نیشته‌جێیه، له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر كراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه نهێنییه‌كانی كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دزیوه.
ڕۆژی هه‌ینی 14ـی حوزه‌یرانی 2024، دادگه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، پیاوێكی كه‌نه‌دی – ئه‌ڵمانی كه له چین نیشته‌جێیه، له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیر كراوه و دانی به‌وه‌دا ناوه نهێنییه‌كانی كۆمپانیایه‌كی به‌ناووبانگی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دزیوه.
هه‌ر چه‌نده دادگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به كۆمپانیاكه نه‌كردووه، به‌ڵام مێدیای ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه زانیارییه نهێنییه‌كانی كۆمپانیای تێسلای كه له لایه‌ن ئیلۆن ماسكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، دزیوه.
مێدیای ئه‌مه‌ریكی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، كڵاوس بافلۆڤێبڵی ته‌مه‌ن 58 ساڵ، له به‌رده‌م داگه‌دا ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، به‌م هۆیه‌یشه‌وه ڕووبه‌ڕووی زیندانی ده‌بێته‌وه كه ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 10 ساڵ و بڕیار وایه 9ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، دادگه ناوبراو به‌و تاوانه سزا بدات.