کەشناسی: سبەینێ جەژنێکی گەرم دەبێت

بەشى پێشبینى کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای سبەینێ، یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان و کەرکووک دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان کەشی سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنووریێەکان ئەگەری تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە.
هەروەها ئاماژەی داوە، خێرایى با مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەیشی باکورى خۆرهەڵات دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 46