چاودێران: تا دێت خواستی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕوونتردەبێتەوە

K24 - هەولێر:
خواستی نوری مالیكی بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تادێت ڕوونتر ده‌بێته‌وه، چاودێران و شرۆڤه‌كارانی سیاسیش پێیوانوایه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی مالیكی بۆ ئه‌وه‌یه رێگه به ویلایه‌تی دووه‌می سوودانی نه‌درێت جارێكی دیكه له‌پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا ببینرێته‌وه.
هەرچەندە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم و هاوپەیمانی نەسڕ بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، هەڵبژاردنی پێشوەختەیان ڕەتکردەوە، چاودێرانیش بانگهشهكەی مالیکی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بواری زیاتر به سوودانی نه‌درێت و نه‌بێته كێبڕكێكاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
شرۆڤه‌كاران و چاودێرانی سیاسی، خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ هه‌وڵه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن، پێیانوایه كۆمه‌ڵێك هۆكاری له‌پشته‌وه‌یه، كه گرنگترینیان رێگه نه‌درێت سوودانی ویلایه‌تی دووه‌می بۆ درێژنه‌كرێته‌وه، به‌شێكی چاودێرانیش له‌و بڕوایه‌دان مالیكی ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر جۆرێك بووبێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، بهڕڕهكه له‌ژێر پێی سوودانی ده‌ربێنێت.
بانگه‌شه‌ی نوری مالیكی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌كارنامه‌ی حكوومه‌تدا سوودانی پابه‌ندكراوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ببات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌رجیش بۆ دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی به‌رپرسان دانراوه داواكراوه پێشوه‌خته ده‌ست له پۆسته‌كانیان هه‌ڵبگرن.
چاودێرانی سیاسی لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وائیل روكابی، توێژه‌ی كاروباری سیاسی عێراق بۆچوونی وایه، بانگه‌شه‌ی مالیكی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه كه تیایدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته واژۆی له‌سه‌ركراوه و ده‌بێت وه‌كخۆی جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات، سه‌فا به‌غدادی توێژه‌ر بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ ئه‌وه‌یه بواری زیاتر به سوودانی نه‌درێت و نه‌بێته كێبڕكێكاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خواستی مالیكی له‌سه‌ر ویلایه‌تی سێیه‌می حكوومه‌تی عێراق هه‌یه. ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی سوودانی به‌ده‌ستی دێنێ له به‌رژه‌وه‌ندی مالیكیدانییه، بۆیه ده‌یه‌وێ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رێگاكه‌ی به‌رده‌م سوودانی ببرێت.
له‌لایه‌كی دیكه، زوهێر فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری ئیشراقه كانوون بۆچوونی وایه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ته‌نها قسه‌یه و له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا باسنه‌كراوه، ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌كی سیاسی و بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكه، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوهختهدانین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویستی به بودجه و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته.