حاجییانی ماڵی خودا بەڕێ کەوتن بۆ مینا

حاجییانی ماڵی خودا دوای ئەوەی کێوی عەرەفەیان تەواو کرد و شەویان لە موزدەلیفە بەسەر برد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێ کەوتن بۆ مینا بۆ ڕەجم کردنی هەرسێ جەمەرات.
دوای گەیشتنی حاجییان بۆ مینا، دەستیان کرد بە بەردبارانکردنی "جەمرات العقابە"، بۆ بەردباران. دوای ئەوەی بەردبارانکە تەواو دەکەن، ڕێوڕەسمی قوربانیکردنیان لەم ڕۆژەدا دەست پێ دەکات، تاوەکو چوار ڕۆژ بە سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیی دەست پێ دەکات، دواتر بە تاشینی سەریان، پاشان بە تەوافی ماڵی خودا سەفا و مەروەی ماڵاوایی لە ماڵی خودا.
بە تەواوکردنی ڕێوڕەسمەکانیان ڕۆژێک لە مینا بەسەر دەبەن، یادی خودا دەکەن و سوپاسی دەکەن کە بە حەج بەرەکەتی پێبەخشیون، وە بەردبارانی سێ جەماراتەکە تەواو دەکەن، لە بچووکترینەوە دەست پێ دەکەن، پاشان ناوەڕاست، پاشان گەورەترینیان کە هەریەکەیان بە فڕێدانی حەوت بەرد کۆتایی دێت، دوای ماڵاوایی لە ماڵی خودا دەگەڕێنەوە بۆ وڵات لای کەسوکاریان.