لە شەڕی تیرۆرەوە بۆ پاسەوانیی خواردنگە بیانییەکان

هێزە تایبەتەکەی دژە تیرۆری عێراق کە بەشێک بوو لە هێزە شەڕکەرەکانی تێكشکاندنی داعش، لە شەقامەکانی بەغدا دەخرێتە بەر ئەرک و بەرپرسیارەتییەکی نوێ.
ڕۆژنامەی واشتنتۆن پۆستی ئەمەریکی نووسیویەتی: ئەرکە تازەکەی دژە تیرۆری عێراق پارێزگاری و پاسەوانییە لە خواردنگە ئەمەریکییەکانە، کە لەلایەن گرووپە میلیشیاکان بەهۆی توڕەیی و تۆڵە سەندنەوە شەڕی غەززە پەلامار دراون.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گرووپە میلیشیاکانی عێراق هێرشیان کردە سەر زنجیرەی خواردنگە براندە ئەمەریکییەکانیان لە بەغدا، بە پاساوی ئەوەی داهاتی ئەو خواردنگانە بۆ سوپای ئیسرائیل دەچێت و ئەوانیش نا یانەوێت خاکی عێراق بخرێتە خزمەت پرۆژەی وەبەرهێنانی لەم جۆرە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتن، یەکەی هێزی تایبەتی دژە تیرۆری عێراق کە لەلایەن ئەمەریکاوە مەشق و ڕاهێنراون لە بەغدا، بۆ پارێزگاری خواردنگە ئەمەریکییەکان بڵاو دەکرێنەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری چاودێرانی سیاسیی ئاماژەی داوە، دەسەڵاتدارێتی عێراق مەبەستێتی دڵنیایی بە وەبەرهێنەرانی بیانی بدات و لەو لاشەوە بە گرووپە میلیشیاکان ڕابگەیەنێت کە هێزەکانی عێراق ئێستاش بە توانان و جلەوی دۆخەکەیان بە دەستەوەیە.