ئێران هاریكارییه زانستی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێش ده‌خات
نوێنه‌ری ناوه‌ندیی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانسته‌كان و لێکۆڵینەوە و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و لێكچوونه‌ی له‌گه‌ڵ ژینگه و كولتووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرنگییه‌كی زۆر به پێشخستنی هاریكاریی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه ده‌دات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یرانی 2024، ئاژانسی "ئێرنا"ـی ئێرانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیحسان شه‌یخوون، نوێنه‌ری ناوه‌ندیی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانسته‌كان و لێتوێژینه‌وه و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران ڕایگه‌یاندووه، گرنگییه‌كی پتر به دیپلۆماسیه‌تی زانستی ده‌ده‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سوود له‌و ده‌رفه‌ت و توانا زانستییانه وه‌رده‌گرن كه ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان به دی ده‌هێنن.
ئیحسان شه‌یخوون ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مه‌به‌ستیانه توانا دیپلۆماسییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی چالاكییه زانستی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان به كار بهێنن، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یش ده‌خوازن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردووه، نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان گرنگه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی هاریکاریی و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە به‌رده‌وامه.
نوێنه‌ری ناوه‌ندیی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانسته‌كان و لێکۆڵینەوە و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران گوتووشیه‌تی، پێشخستنی ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له ستراتیژییه گرنگه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی هەناردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان و فراوانكردنی دەروازەی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی زانستی و ته‌كنه‌لۆجیی بۆ هه‌رێمی كوردستان، عێراق و وڵاتانی ڕۆژئاوای كه‌نداو و هه‌ر یه‌ك له ئوردن و سووریا و كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی له‌م شێوه‌یه‌یش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی کارلێکی زانستی و تەکنەلۆجیی.