مه‌تڕان میكائیل نه‌جیب: گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان بۆ نه‌ینه‌وا "شه‌رمنانه‌یه"

مه‌تڕانێكی مه‌سیحی له مووسڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌سیحییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانیان كه 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشان كرایه سه‌ر و داگیر كران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئاشووریی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، بارودۆخی نه‌ینه‌وا له‌دوای 10 ساڵ له داگیركردنی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و شوێنه ئارامه‌ی مه‌سیحییه‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و مووسڵ له 2017ـدا له داعش ڕزگار كران، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌می مه‌سیحیی و كلدانه‌كان گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه شوێنه‌كانیان و به گوته‌ی مه‌تڕان میكائیل نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاریی ئه‌بره‌شییه‌ی كلدانی له مووسڵ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه "گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌یه".
مه‌تڕان میكائیل نه‌جیب هاوكات هانی حكوومه‌تی عێراق ده‌دات پشتیوانی له خێزانه مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا بكات و قه‌ره‌بووی ماددییان بكاته‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
كاردیناڵ لویس ساكۆ له وتارێكدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌می 2024، به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پێكهاته‌ی مه‌سیحی له عێراق هه‌ست به خه‌م، په‌ژاره، ئازار، ترس و شڵه‌ژان بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ی به هه‌ردوو شێوه‌ی هه‌نده‌كی (الجزئي) و هه‌مۆكی (الكلي) رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
لویس ساكۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فریای مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له مووسڵ و شارۆچكه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه‌كه‌وتبایه به‌تایبه‌تی له كاتی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، دۆخی مه‌سیحییه‌كان له دۆخی ئاواره‌كانی ئێستای غه‌ززه خراپتر ده‌بوو، له‌و كاته‌ی حكوومه‌تی عێراق هیچ هاوكارییه‌كی نه‌كردن.
لویس ساكۆ جه‌ختی كردبووه‌وه، ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ژیان و پیرۆزی و ئه‌رك و موڵك و ماڵیان و ته‌نانه‌ت به‌زۆر گۆڕینی ئایین و بیروباوه‌ڕیان له‌لایه‌ن داعش و جگه له داعش و پارێزگارینه‌كردن له مافه‌كانیان و هه‌وڵه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی كه‌له‌پوور و مێژوو و میراتی ئایینیان و به‌كارهێنانی گوزاره‌ی ڕقه‌به‌ری به‌رامبه‌ریان له لایه‌ن هه‌ندێك له زانایانی ئایینی نه‌خاسمه له‌میانی پیرۆزكردنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له مه‌سیحییه‌كان، له كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌یه وه‌ك له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ: (إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ) ال عمران/45، هه‌روه‌ها: (وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ) الأنبیاء/91.
ساكۆ دووپاتی كردبووه‌وه، حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به مه‌سیحییه‌كان بێ‌ویژدان و نادادپه‌روه‌ره و هیچ قسه و به‌ڵێنێكی به‌رامبه‌ریان جێبه‌جێ نه‌كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری دیكه پاڵی به مه‌سیحییه‌كانه‌وه ناوه كۆچێكی به‌رفراوان بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك به‌م دواییانه 100 خێزان له قه‌ره‌قووشه‌وه شوێن و ماڵی خۆیانیان به جێ هێشتووه.
ناوبراو تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه زۆربه‌ی پارت و هێزه مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌دوای پاره و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن و كه به ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گه‌ن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی "بابلیۆن" دیارترین نموونه‌یانه.
ساكۆ هه‌روه‌ها گوتبووی، كه‌نیسه له ناوخۆیدا ڕووبه‌ڕووی دابه‌شبوون بووه‌ته‌وه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی بزووتنه‌وه‌ی بابلیۆنه و توانیویه‌تی به‌شێك له قه‌شه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كار بهێنێت.