زیاتر لە 25 شوێن لە هەولێر بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانی دیاریكراوە
K24 – هەولێر:
لە هەولێر چەندین شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی دابین کراوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوازریی ژینگەپارێزی هەولێر گلەیی دەکات کە بەشێک لە هاووڵاتییان پابەندیی ڕێنماییەکان نەبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوازریی ژینگەپارێزی هەولێر بۆ کوردستان24 دووپاتی کردەوە، بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، 25 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی قوربانیکردن دیاریکرابوو،بەشێکی زۆری هاووڵاتییان پابەندیی فڕێدانی پاشماوە لەو شوێنانە بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وێڕای دیاریکردنی ئەو شوێنانە بۆ فڕێدانی پاشماوە، بەداخەوە؛ بەشێک لە هاووڵاتییان نابەرپرسانە پاشماوەکانیان لە شوێنی دیکە و لە دەوروبەری شوێنە دیاریکراوەکان فڕێداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوازریی ژینگەپارێزی جەختی کردووەتەوە، ڕاستەخۆ تیمەکانمان سەرجەم شوێنەکانیان پاککردووتەوە بۆ ئەوەی پاشماوەی قوربانییەکان نەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە شوێنەکان.