شاهۆ قه‌ره‌داغی: توركیا ده‌یه‌وێت عێراق په‌كه‌كه بخاته لیستی تیرۆر
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا ده‌یه‌وێت عێراق په‌كه‌كه بخاته لیستی تیرۆر؛ ده‌شڵێت، عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ڕێڕه‌وێك له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌ورووپا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران 2024، شاهۆ قه‌ره‌داغی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، توركیا و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان هه‌یه و جوگرافیای هه‌ردوو وڵات پێویست ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بێت.
شاهۆ قه‌ره‌داغی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق مه‌به‌ستیه‌تی به نێوه‌ندگیریكردنی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پێش بخات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، توركیا ده‌یه‌وێت عێراق په‌كه‌كه بخاته لیستی تیرۆر، نه‌ك لیستی ڕێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌مه‌ی پێ هه‌نگاوێكی نوێیه.
ناوبراو گوتیشی، عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ڕێڕه‌وێك له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو بۆ ئه‌ورووپا و به تێپه‌ڕبوونی به ناو توركیادا، هاوكات توركیا عێراق وه‌كوو بازاڕێكی گرنگ سه‌یری عێراق ده‌كات.
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی به‌شداریکردنی لە لووتکەی ئاشتیی ئۆکرانیا، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووه‌ته‌وه و هەردوولا ڕێک کەوتوون مانگی ئاب لیژنەی هاوبەشی سیاسیی و ئەمنیی کۆبوونەوەکانیان ده‌ست پێ بكه‌ن.
ڕاگەیێنراوه‌که‌ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یرانی 2024 بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژەی بەوەش کردووە، هەردوولا کۆک بوون بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان بکرێت و دانوستانەکان لەبارەی ڕێگەی گەشەپێدان بەردەوام بن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی هەماهەنگیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له به‌غدا ڕایگه‌یاند، مێژووییه‌كی هاوبه‌شی دوورودرێژ له نێوان عێراق و توركیادا هه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زیاتر له 20 ڕێككه‌وتنیان له باره‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و ئاو و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه واژۆ كردووه.
سوودانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئاو و ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته پردێك و نه‌ته‌وه و كولتووره‌كانی ناوچه‌كه له یه‌كدی نزیك ده‌كاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و به‌شێك ده‌بێت له سه‌قامگیری.
ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیادا جه‌ختیان له هاریكاریی دووقۆڵی كردووه‌ته‌وه نه‌خاسمه بۆ سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه. گوتیشی، ڕێگه به هیچ هێزێكی چه‌كدار ناده‌ن له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكاته سه‌ر توركیا كه به هه‌مان شێوه ڕێگه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقیش ناده‌ن.
له لای خۆیه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌كی باش و دوولایه‌نه دامه‌زراوه و له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێككه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ واژۆیان كردووه، ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له نێوان توركیا و عێراق.ڕوونیشی كرده‌وه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان توركیا و عێراق گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌بێته هه‌وڵێكی نوێ بۆ ڕێگه‌گرتن له تیرۆر و سه‌پاندنی سه‌قامگیری و ده‌رفه‌ت بۆ زیاتركردنی بازرگانی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاسایش، كشتوكاڵ و كه‌رته جیاوازه‌كانی دیكه ده‌ڕه‌خسێنێت.
سه‌رۆككۆماری توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شی زیاتر په‌یدا بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و "ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه" كردووه‌ته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه، به‌تیرۆریستناساندنی په‌كه‌كه ئاواتێكی ئه‌وه و پێویستییه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به به‌غدا بكه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024، سوودانی و ئه‌ردۆغان سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه، له لایه‌ن توركیاوه عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغڵوو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جاسم سه‌یف سه‌لیتی، وه‌زیری گه‌یاندن و له لایه‌ن ئیماراته‌وه سوهێل محه‌ممه‌د مه‌رزووقی، وه‌زیری وزه و ژێرخان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرد.
یاداشته‌كه پابه‌ندی هه‌ر وڵاتێكی له خۆ گرتووه بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.