کەشتییەکی فلیپین خۆی بە کەشتییەکی چینیدا دا

پێکدادانی کەشتییەکی فلیپین و چین
پێکدادانی کەشتییەکی فلیپین و چین

پاسەوانی کەناراوەکانی چین ڕایگەیاند، کەشتییەکی فلیپینی لە دەریای باشووری چین لە نزیک دوورگەکانی سپراتلی کە لەلایەن مانیلا و پەکین ناکۆکی لەسەرە، لەگەڵ کەشتییەکی چینیدا بەر یەک کەوتن.

پاسەوانی کەناراوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەشتییە فلیپینیەکە چەند هۆشدارییەکی لایەنی چینیی پشتگوێ خستووە و بە شێوەیەکی ناشارەزاییانە لە کەشتییە چینییەکە نزیک بووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی پێکدادان.

پەکین ئەو کەشتییەی تۆمەتبار کرد بەوەی "بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو خاکە ئاوییەکانی نزیک ئەتۆلی ڕێنا" کە ئاوی چینییە بۆ دووەم دوورگەی تۆماس ئەتۆڵ کە دەکەوێتە دوورگەکانی سپراتلی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "پاسەوانی کەناراوەکانی چین بەپێی یاسا ڕێوشوێنی بەرامبەر کەشتییە فلیپینەکە گرتووەتەبەر".

جێگای سەرنجە کە مانیلا و پەکین مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، لە ناکۆکی خاکی دەریای باشووری چین، بەڵام لە 18 مانگی ڕابردوودا گرژییەکان خراپتر بوون.

ڕووبەڕووبوونەوەی کەشتییە چینی و فلیپینییەکان لە نزیک بەردە مەرجانییە کێشە لەسەرەکان، ترسی لە ململانێیەکی فراوانتر لەسەر دەریا دروست کردووە کە ئەگەری هەیە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دیکەش بەشدار بن.

Fly Erbil Advertisment