زۆنگاوەکانی عێراق لەئەنجامی وشکە ساڵی و قەیرانی کەمئاوییەوە وشک بوون

سه‌رده‌مانێك زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق یه‌كێك له جوانترین ڕووبه‌ره ئاوییه‌كانی نه‌ك ته‌نیا عێراق، به‌ڵكو سه‌رانسه‌ری جیهانیش بوون، به‌ڵام ئێستە لەئەنجامی وشكه‌ساڵی و قه‌یرانی كه‌مئاوی بوونه‌ته وشكترین ناوچه و جگه له به‌له‌مه بێخاوهنهكان و له‌نگه‌رخانه چۆڵكراوه‌كان، هیچیان لێ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك، وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و زۆنگاوانه كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه، وێڕای پۆڵێنبه‌ندیی ئه‌و زۆنگاوانه له خشته‌ی كه‌له‌پووریی جیهانی، خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچار به كۆچكردن بێت.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د عه‌باس، به‌خێوكه‌ری گامێش بۆ کوردستان24 دەڵێت، "داوا له لایه‌نه خۆجێییه‌كان ده‌كه‌ین، پشكهكهمان له‌و ئاوه دابین بكه‌ن كه سه‌رده‌مانێك هه‌مان بوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی خنكێنه‌ر بووینه‌ته‌وه، ڕه‌نگی ئاوه‌كانمان گۆڕاوه و چیتر به كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ی ئاژهڵەكان و كشتوكاڵ نایه‌ت و ئێستە له گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره‌داین.
لای خۆیەوە عه‌لی ئیبراهیم، ماسیگر گوتی، "به‌هۆی كهمئاوییەوە ژیانمان سه‌خت بووه، ئاوه‌كانمان زۆر كه‌م بوونه‌ته‌وه، ماسیی نه‌ماوه و پێشتر له به‌سراوه ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی لێره ماسیی بكڕن، ئێستە ئاژهڵهكانیشمان له‌ناوچوون".
وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق پلانێكی بۆ چارەکردن ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵی و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ره ئاوییه‌كان، پسپۆڕان هۆشداری له كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی له‌باره‌ی زۆنگاوه‌كان ده‌ده‌ن، كه زۆرێك له دانیشتووانی به‌ناچاری زێدی خۆیان جێ هێشتووه.
لای خۆیەوە جاسم ئه‌سه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی سرووشتی عێراق ڕایگەیاند، من نیگه‌رانم و نیگهرانییهكهم بۆ هاوینی داهاتوویه و ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو پلانێكی به‌په‌له‌ی نه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و قه‌یرانه. وه‌ك گوتم، "ئێمه له‌به‌رده‌م وشكه‌ساڵییه‌كی زۆر مه‌ترسیدارداین و پێویسته ئه‌و وه‌زاره‌ته لێژنه‌یه‌ك له كه‌سانی پسپۆر و دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك بهێنێت، چونكه به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی یۆنسكۆ ده‌بێت دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری له ئیداره‌دانی ئاودا به‌شدار بن و ئه‌و كاره زۆر گرنگه".
قه‌یرانی وشكه‌ساڵی كه بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی سامانه‌كانی ئاژه‌ڵ و ماسی، بووه‌ته ئالەنگارییەکی گه‌وره بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر بوو.