سعوودیه.. سێ ملیار لیتر ئاویی شیرین له سێ ڕۆژدا بۆ ناو مه‌ككه به‌ردراوه‌ته‌وه

دەستەی ئاوی سعوودیە ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی ڕۆژانی ته‌رویه، عه‌ره‌فه و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا چه‌ند ملیارێك لیتر ئاویی شیرین بۆ ناو شاری مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كان به‌ردراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، دەستەی ئاوی سعوودیە بڵاوی كرده‌وه، له ڕۆژانی ته‌رویه، عه‌ره‌فه و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا چه‌ند بڕی سێ ملیار لیتر ئاویی شیرین بۆ ناو شاری مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كان به‌ردراوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌ردانه‌وه‌ی ئه‌م بڕه‌ئاوه حاڵه‌تێكی "له ڕاده‌به‌ده‌ر و ده‌رئاسایه"، كه پێشوه‌خته پلانێكی وردی بۆ دانرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی دابینكردنی ئاوی شیرین بۆ ئاستێكی له‌م شێوه‌یه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی حوزه‌یرانی 2024، ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان 10ـی زیلحیججه، حاجییان تێیدا "شه‌یتانی گه‌وره"ـیان له مینا ڕه‌جم كرد و قوربانیان كرد و سه‌ریان چاك كرد و دواتر ته‌وافی "ئیفازه"ـیان كرد، واته ده‌چنه‌وه سه‌فا و مه‌ڕوه.
له‌م باره‌وه به‌رپرسانی سعوودیه و ده‌سته‌ی گشتیی چاودێری كه‌عبه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بڵاویان كرده‌وه، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی گشتی و تایبه‌تی بۆ حاجییان و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌سته.
ڕوونیش كرابووه‌وه، جگه له‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌ش به حاجییان ده‌كرێت، هاوكات مزگه‌وتی كه‌عبه‌ی پیرۆز له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاك ده‌كرێته‌وه و بۆ نوێژخوێنان و حاجییان ئاماده ده‌كرێت.
حاجییانی ماڵی خودا دوای ئەوەی سرووتی کێوی عەرەفەیان تەواو کرد و شەویان لە موزدەلیفە بەسەر برد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 16ـی حوزه‌یران، بۆ مینا بەڕێ کەوتن بۆ ڕەجمکردنی هەر سێ جەمەرات.
دوای گەیشتنی حاجییان بۆ مینا، دەستیان کرد بە بەردبارانکردنی "جەمرات العقابە"، بۆ بەردباران. دوای ئەوەی بەردبارانه‌کە تەواو بوو، ڕێوڕەسمی قوربانیکردنیان لەم ڕۆژەدا دەست پێ كرد، تاوەکو چوار ڕۆژ بە سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیی دەست پێ دەکات، دواتر بە تاشینی سەریان، پاشان بە تەوافی ماڵی خودا سەفا و مەڕوەی ماڵئاوایی لە ماڵی خودا.
بە تەواوکردنی ڕێوڕەسمەکانیان ڕۆژێک لە مینا بەسەر دەبەن، یادی خودا دەکەن و سوپاسی دەکەن کە بە حەج بەرەکەتی پێ بەخشیون، هه‌روه‌ها بەردبارانی سێ جەماراتەکە تەواو دەکەن، لە بچووکترینەوە دەست پێ دەکەن، پاشان ناوەڕاست، پاشان گەورەترینیان کە هەریەکەیان بە فڕێدانی حەوت بەرد کۆتایی دێت، دوای ماڵئاوایی لە ماڵی خودا دەگەڕێنەوە بۆ وڵات و نیشتمان و لای کەسوکاریان.