تره‌مپ ئیره‌یی به باڵای كوڕه‌كه‌ی ده‌بات
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هۆكاری وێنه‌نه‌گرتنی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ئێره‌یی بووه و نه‌یویستیوه كوڕه‌كه‌ی شان له شانی بدات.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رتینمێنت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 2019 ئاماده نه‌بووه وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ بارۆنی كوڕی بگرێت، ددانی به‌وه‌شدا ناوه كه هۆكاره‌كه‌ی بریتی بووه له ئیره‌یی بردن به باڵای كوڕه‌كه‌ی.
باڵای ترەمپ 6 پێ و 1 ئینج (نزیکەی 185 سم)ـه، لە کاتێکدا باڵای بارۆنی کوڕی 6 پێ و 9 ئینج (نزیکەی 2 مەتر و 1 سم)ـه.
ماڵپه‌ڕی ئینته‌رتینمێنت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، دۆناڵد تره‌مپ نه‌یویستووه لە تەنیشت كوڕه‌كه‌ی بوەستێت، به‌شێوه‌یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی كورتتر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌یشی به ڕاشكاوی بۆ هه‌ندێك له مێدیاكان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ترەمپ خاوەنی پێنج منداڵە، سێ منداڵیان لە هاوسەری یەکەمی "ئیڤانا"ـن، ئه‌وانیش؛ دۆناڵد جونیۆر، لەدایکبووی کانوونی دووەمی ساڵی 1977، ئیڤانکا، لەدایکبووی ئۆکتۆبەری 1981 و ئێریک، لەدایکبووی كانوونی دووه‌می 1984.
هه‌روه‌ها دوو منداڵی دیكه‌یشی له مێلانیان، ئه‌وانیش؛ مارلا مەیپڵز، لەدایكبووی ئۆکتۆبەری 1993 و تیفانی لەدایک بووی ئاداری 2006.