پاسێكی گه‌شتیاریی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان دووكان و خه‌له‌كان ئاگر ده‌گرێت
پاسێك كه گه‌شتیاریی بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان گواستووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان دووكان – خه‌له‌كان ئاگر ده‌گرێت و زیانی ماددی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، مەڵبەند حەمەد، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی خەلەکان تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، پاسێكی گه‌شتیاریی كه شوفێره‌كه‌ی كورد بووه و ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاریی عه‌ره‌بی بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان دووكان – خه‌له‌كان ئاگری گرتووه و سووتاوه.
بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی خەلەکان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شوفێری پاسه‌كه هه‌ردوو ده‌ستی سووتاوه و هه‌موو گه‌شتیاره‌كانیش سه‌لامه‌ت بوونه.