بەلەمێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن لە ئاوی ئیتاڵیا نقوم بوو

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوی ئیتاڵیا نقوم بووە و سەرنشینانی نقوم بوون و زۆریشیان بێ سەرو شوێنن.
دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوە و دەیان کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن بێسەرو شوێنن.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، پۆلیسی وڵاتەکەیان تەرمی 10کۆچبەری ناو بەلەمەکەیان دۆزیوەتەوە و چارەنووسی 60 کۆچبەری دیکەش هێشتا دیار نیە.
ئەمە سەرباری ئەوەی، میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان نەکردووە، چەند لەو کۆچبەرانە ژن و منداڵن.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوی ئیتاڵیا نقوم بووە و سەرنشینانی نقوم بوون و زۆریشیان بێ سەرو شوێنن.
دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوە و دەیان کۆچبەر کە بەشێکیان کوردن بێسەرو شوێنن.
میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، پۆلیسی وڵاتەکەیان تەرمی 10کۆچبەری ناو بەلەمەکەیان دۆزیوەتەوە و چارەنووسی 60 کۆچبەری دیکە هێشتا دیار نیە.
ئەمە سەرباری ئەوەی، میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان نەکردووە، کە چەند لەو کۆچبەرانە ژن و منداڵن.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە، 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن لە نقومبوونی دوو بەلەمی لە دار دروستکراو، دەڵێت، ئەوان لە دەریای ناوەڕاست لە کەناری ئیتاڵیا نوقم بوون، بەلەمێکیان خەڵکی تورکیان و ئەوی دیکەیان خەڵکی باکووری ئەفریقیان.
ڕێکخراوی فریاگوزاری ئەڵمانی ResQship لە سەر پلاتفۆرمی X ڕایگەیاند، لە نێوان کەناراوەکانی لیبیا و دوورگەی لامپدۆسای ئیتاڵیا کەشتیی مرۆیی نادر 51 کەسی ڕزگارکردووە کە " لەناو بەلەمێکی داری پڕ لە ئاودا بوون لەگەڵ تەرمی 10 کۆچبەری دیکەشی تێدابوو.
میدیای ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە، تیمەکان توانیویانە 51 کەس ڕزگار بکەن، کە دوو کەسیان بێ هۆش بوون، بۆیە بە تەورێک ئەوانیان هێناوەتە دەرەوە، میدیاکان دەڵێن، ئەو دوو کەسە بێ هۆشن و چارەسەریی پزیشکی وەردەگرن.
پاسەوانانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، 12 کەسیان لە کەناراوەکانی کالەبریا (باشوور) لە نزیک ئەو هێلەی کە ئاوی ئیتاڵیا و یۆنان لێک جیادەکاتەوە، ڕزگار کردووە،کۆچبەرێکیش لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردندا گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ANSAی ئیتاڵی ڕایگەیاند، نزیکەی 50 سەرنشین هێشتا بێسەروشوێنن.