پۆلیسی هەولێر: ئەو ماتۆڕسکیلانەی خەڵکیان بێزاردەکرد دەستییان بەسەرداگیرا

دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی خەڵکیان بێزار دەکرد
دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی خەڵکیان بێزار دەکرد

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر خەڵکییان بێزار دەکرد، دەستییان بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئیمپایەر و دریم ستی پێیان ڕاگەیاندراوە چەند ماتۆڕسکیلێک سیستەمی  هاتوچۆی ناو شاریان تێکداوە و ی هاووڵاتیانیان بێزار کردووە، تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر  چوونەتە  شوێنی ناوبراو و دەستییان بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا گرتووە و ئاشکرای دەکات، ماتۆڕسکیلەکان بێ سەرەتابوون..

دەشڵێت، وەک پۆلیسی هەولێر جەخت دەکەینەوە، هەر ماتۆڕسکیلێک بێ سەرەتا بێت شیرازەی شەقامەکان تێک بدات وهاووڵاتیان بێزاربکات دەستی بەسەردا دەگیرێت .

Fly Erbil Advertisment