مه‌حموود حه‌یانی: عێراق به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌وتووه‌ته ناو تونێلێكی تاریكی سیاسییه‌وه

سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاكه پارتی سیاسی له عێراق ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر (مه‌بده‌ء) مابنه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستانه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، مه‌حموود حه‌یانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح به كوردستان24ـی گوت، عێراق به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌وتووه‌ته ناو تونێلێكی تاریكیی سیاسییه‌وه.
مه‌حموود حه‌یانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی كه كۆده‌نگی سیاسیی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی فه‌تح باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆشایی دروست كردووه و بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی په‌سندكردنی چه‌ندان یاسا كه په‌یوه‌ندیی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی، بۆچوونی جیاواز له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ڕوونیشی كرده‌وه، سوننه‌كانیش یه‌ك كاندیدایان بۆ ئه‌و پۆسته نییه، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ره‌كییه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، تاكه پارتی سیاسی له عێراق ئه‌ندامه‌كانی له‌سه‌ر (مه‌بده‌ء) مابنه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستانه، هۆكهیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رۆك بارزانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌كانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه.
ڕۆژی 18ـی ئایاری 2024، به ئاماده‌بوونی 258 په‌رله‌مانتار گه‌ڕی یه‌كه‌می دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دەستی پێ کرد و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان هیچ کام لە کاندیدەکان 167 دەنگی نەهێنا، دواتر گه‌ڕی دووەمی پرۆسه‌كه له نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ستی پێ كرد و سالم عیساوی 114 و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی 102 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
پاشان پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م و ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆی ده‌نگه‌كان: 311
سالم عیساوی: 158 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 137 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
عامر عه‌بدولجه‌بار: 3 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی: هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا
ده‌نگی پوچه‌ڵ: 13
دواتر موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، پشوێك ده‌ده‌ن، دواتر ڕایده‌گه‌یه‌نین، ده‌چنه گه‌ڕێكی دیكه‌ی ده‌نگدان یاخوود دانیشتنه‌كه كۆتایی پێ ده‌هێنین.