بەها ئەعرەجی: بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق نالۆژیكییه

K24 – هەولێر:
جێگری سەرۆکوه‌زیرانی پێشووتری عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌عێراق نالۆژیكییه.
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕایگەیاند، هه‌ڵبژاردنه‌كه كاتێك ده‌كرێت، كه كێشه‌یه‌ك له سیسته‌م و دۆخی سیاسی یاخود دۆخێكی ناله‌باری هاوشێوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له فه‌ره‌نسا هاته ئاراوه و ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 2019 له‌عێراقدا روویدا، ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێستا عێراق به‌باشترین دۆخی سه‌قامگیری سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێت و هێزه سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا پشتیوانی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نووری مالیكی تاكه سه‌ركرده‌یه كه به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌روه‌ك له‌كارنامه‌ی حكوومه‌تدا پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی، یاسای دادگای فیدراڵی هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئێمه پێمانوایه په‌رله‌مان تاوەكو هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت، بۆیه پشتیوانیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌م.
مالیکی لەبارەی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئاماژەی بەوە دا، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ڕای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كۆتایی ساڵی 2024 به‌ڕێوه بچێت.