بەغدا.. خانەنشینکراوێکی سەربازیی کوژرا

دیمەنێکی بەغدای پایتەختی عێراق
دیمەنێکی بەغدای پایتەختی عێراق

K24 – هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدا ڕاگەیاند، خانەنشینکراوێکی سەربازیی لە بەغدا کوژرا و تا ئێستە هۆکاری کووشتنەکەی نادیارە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدا ئاماژەی بەوە دا، خانەنشینکراوێکی سەربازیی کە لەدایکبووی ساڵی 1971ـە لە هەلومەرجێکی نهێنیدا لەنێو ماڵەکەیدا لە ناوچەی مەعالف لە باشووی بەغدا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزێکی ئەمنی چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەی ئێستە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادی ، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.