ڕووسیا مووشەکی دوورمەودا لە ژمارەیەک وڵاتی ئاسیایی و ئەمەریکای لاتین جێگیر دەکات

ڕووسیا بۆ جێگیرکردنی مووشەکی دوورمەودا لەسەر خاکەکەیان، گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئاسیایی و ئەمەریکای لاتین دەست پێ دەکات.
سێرگی ریباکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی بۆ جێگریکردنی مووشەکی دوورمەودا گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ئاسیای و ئەمەریکای لاتین دەست پێ دەکات.
ریباکۆڤ گوتیشی، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە ئاسیا و ئەمریکای لاتین پێکەوە کار بۆ دابینکردنی سەقامگیریی جیهانی دەکەن، جێگیرکردنی ئەو مووشەکانەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیاندایە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری دا، لە ئەگەری ڕێگەدان بە ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا، ئەوانیش لایەنی سێیەم بۆ لێدان لە بەرژوەندییەکانی رۆژئاوا پڕچەک دەکەن.