بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هیندستان ژمارەیەک کەس گیانیان سپارد

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، پێنج کەس گیانیان سپاردووە، زانایانیش دەڵێن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە دۆخەکە خراپتر بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەی " Times of India" بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان، پێنج کەس گیانیان سپاردووە. کە بە گەرمترین ڕۆژەکان هەژمار دەکرێت لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا.

لە سەرانسەری ئاسیا ملیارەها کەس لەم هاوینەدا بەدەست گەرمای تاقەت پڕوکێنەوە دەناڵێنن، ئەمەش پێشهاتێکە کە زانایان دەڵێن، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤەوە خراپتر بووە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووەوە لە نەخۆشخانەکانی ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارەی هیندستان کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 20 ملیۆن کەسە چەندین حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بەکارهێنانی وزە تاوەکو ئێستە نزمترین پلەی گەرما لە شەودا گەیشتووەتە 33.8 پلەی سەدی. لە مانگی ئادارەوە پلەکانی گەرما لە دەلهی و ویلایەتی ڕاجستان بۆ 50 پلەی سەدی بەرزبوونەتەوە،

 

Fly Erbil Advertisment