سعوودیە: زیاتر لە 323 میسری گیانیان سپاردووە

بەرپرسانی سعوودیە، ڕایانگەیاند، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 323 زیارەتکاری میسری گیانیان سپاردووە، کە زۆربەیان بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە، لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فرانس پرێس، ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی ناوخۆی میسر مردنی 147 حاجی میسری ڕاگەیاندووە.

پارێزگای منوفیە لە میسر بڵاویکردەوە، تا ئێستا 16 حاڵەتی گیان سپاردنیان لەنێو زیارەتکاراندا هەبووە، هەروەها لە ڕۆژهەڵات 15 حاڵەت و لە ڕۆژئاوا 14 حاڵەتی مردن هەبووە، هەروەها لە بەحیرە 11، فیوم 9، قەلیووبیە 9، جیزە 8، پور سەعید 8، دەمیات 7، قاهیرە 7، بەنی سویف 6، مینیا 6، قنا 4، و ئەسکەندەریە4 ئاسیوت  حاڵەت و سۆهاج 3 حاڵەت، هەروەها پارێزگاکانی کفر شێخ، دۆڵی نوێ و دەریای سوور و ئەسوان، هەریەکەیان دوو حاڵەتی مردنیان تۆمارکردووە، ئەمە جگە لەوەی یەک حاڵەتی مردن لەنێو حاجیانی پارێزگاکانی ئیسماعیلیە و سوێس و ئەقسەر ڕاگەیاندووە.

چالاکوانانی میسری چەندین گرتەی ڤیدیۆیییان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، کە دەیان حاجی میسری لە دەوروبەری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی وەک مینا گیانیان سپاردووە و لەسەر زەوی کەوتوون.

وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەزگا پەیوەندیدارەکان بەهاوکاری دەسەڵاتدارانی سعوودیە هەوڵ دەدەن بۆ به دواداچوون و گەڕان بەدوای ئەو میسریانەی بێسەروشوێن بوون یان گیانیان سپاردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، باڵیۆزخانەی میسر لە ڕیاز نوێنەرایەتییەکی کونسوڵگەری ڕەوانەی مەککە و شوێنە پیرۆزەکان کردووە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخەکە، بەدواداچوون گەڕان بەدوای سەرجەم هاووڵاتیانی ونبووی میسری بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیە و ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکان نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان کە هاووڵاتیانی میسرییان تێدایە بۆ پشکنینی بارودۆخەکانیان و دڵنیابوون لەوەی کە چاودێری پزیشکی پێویست وەردەگرن.

Fly Erbil Advertisment