حەسەن نەسروڵڵا: ئەگەر ئیسرائیل دەستپێشخەری شەڕ دژی لوبنان بکات ڕاستەوخۆ وەڵامی دەدەینەوە

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداریگشتی حزبوڵڵای لوبنانی
حەسەن نەسروڵا، ئەمینداریگشتی حزبوڵڵای لوبنانی

ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل دەستپێشخەری شەڕ دژی لوبنان بکات ئەوا بەبێ مەرج و یاسای وەڵامیان دەدەنەوە.

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق پێشنیازی ناردنی چەکداری بۆ کردوون، بەڵام پێویستیان پێی نییە.

ئەو دەڵێت، "ئەگەر شەڕ بەسەر لوبناندا بسەپێت ئەوە بەرەی مقاوەمەی بەتوندی وەڵامدەداتەوە بەبێ هیچ مەرج و یاسایەک".

هەروەها دەشڵێت: "هۆشداری دەدەینە قوبرس لەوەی ڕێگەبدات فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەوێوە هێرشبکەنە سەر لوبنان، ئەگەر ئەو کارەبکات وەک ئەوە وایە بەشداری ڕاستەوخۆی شەڕی کردبێت".

ئەو ئەمیندارە گوتیشی، "بۆ ئاگربەست لە عێراق، لوبنان و یەمەن پێویستە سەرەتا ئاگربەست لە غەززەوە دەستپێبکات".

هەروەها بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق پێشنیازی ناردنی چەکداریان بۆ کردووین بەڵام پێیوستمان پێی نییە. ئەوەشی گوت کە "ئیسرائیل باش دەزانێت ئێمە خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆی ئامادەکردووە".

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.