کیم جۆنگ ئون دوو سەگ بە دیاری دەداتە پوتین
سەرۆکی کۆریای باکوور، جووتێک سەگی سپی "پۆنگسان"ی کۆریای بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دا.
ڕادیۆی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور جووتێک سەگی پۆنگسانی کۆری بە پوتین داوە، سەرۆکی ڕووسیاش بە سوپاسەوە ئەو دیارییەی وەرگرتووە".
کیم جۆنگ ئون لە میانی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان کۆریای باشوور لە پیۆنگیانگ لە ئەیلوولی 2018 جووتێک سەگی پۆنگسان پێشکەش بە مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشوور کرد.
جۆری "پۆنگسان" (دەگمەن لە دەرەوەی وڵات)، کە سەر بە پۆلی سەگی ڕاوکردنە، لە کۆریای باکوور بەخێو دەکرێت و لەگەڵ گورگەکانی کۆریدا تێکەڵ دەکرێت، لە چیاکانی باکووری پارێزگای پۆنگسان دەژین.