لە وڵاتێکی ئەوروپی تەقینەوە روویدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەقینەوەیەک لە شاری سیتینی پایتەختی مۆنتینیگرۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان سپارد و سێ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
پۆلیسی شارەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ناوچەی دەوروبەری هۆڵی وەرزشی شارۆچکەی سیتینیان داخستووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دیاریکردنی جۆر و هۆکاری ڕوداوی تەقینەوەکە کردووەتەوە.
لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی "ئاڕ تی سی جی" حکوومی ڕایگەیاندووە کە بۆمبێک تەقیوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تەقینەوەکە پەیوەندی بە باندە تاوانکارییەکانی وڵاتانی بەڵقانەوە هەیە کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان.