ئیبراهیم سه‌مین: مرۆڤ له دیدی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی چه‌ق و سه‌نته‌ره

جێگری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بازرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كار بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به هاوكاریی هه‌یه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، ئیبراهیم سه‌مین، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بازرانی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ده‌زگه‌كه‌یان به‌ده‌ر له جه‌ژن و بۆنه‌كان، ڕۆژانه هاوكاریی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی خۆجێیی، ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات.
ئیبراهیم سه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بازرانی گوتیشی، مرۆڤ له دیدی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی چه‌ق و سه‌نته‌ره و ڕه‌چاوی ڕه‌نگ و زمان و نه‌ته‌وه و ئایین و هه‌ر نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ناكات و مرۆڤبوون له‌به‌رچاو ده‌گیرێت بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، دەزگه‌ی خێرخوازیی بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وە، لە پڕۆژە خێرخوازییەکانی دەزگه‌کە زیاتر لە حەوت ملیار دیناریان خەرج کردووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوکاریکردنی منداڵانی ئازیزدا 15 هەزار و 245 منداڵ بە بڕی چوار ملیۆن و 575 هەزار دۆلار هاوکاری کراون.
هەر لە پڕۆژە خێرخوازییەکاندا هاوکاریی نەختینەیی بە سەر زیاتر لە 600 خێزان دابەش کراوە و لە پڕۆژەیەکی دیکەدا سەبەتەی خۆراک بەسەر 500 خێزان دابەش کراوە.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، لە پڕۆژەیەکی دیکەدا بۆ جەژنی قوربان، جلوبەرگیان بۆ 596 منداڵ دابین کردووە.