ئازاد ئه‌مین: ئه‌ورووپا ئه‌و به‌هه‌شته نه‌ماوه كه خه‌ڵك خوازیاره پێی بگات
دادوه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ستراكچه‌ری ئه‌ورووپایان تێك داوه؛ ده‌شڵێت، ئه‌ورووپا ئه‌و به‌هه‌شته نه‌ماوه كه خه‌ڵك خوازیاره پێی بگات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2024، ئازاد ئه‌مین، دادوه‌ر له سوید تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌كێتییه‌كه‌ی ڕابردوو نییه، كه ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی بۆ كۆچبه‌ران ده‌ڕخساند بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له كیشوه‌ره‌كه بكه‌ن.
ئازاد ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسا و ڕێساكانی ئێسته‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كن له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كه‌سێكدا نین تاوه‌كوو كۆچ بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ورووپا ئه‌و به‌هه‌شته نه‌ماوه كه خه‌ڵك خوازیاریه‌تی پێ بگات و پێی شاد بێت، نه‌خاسمه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ته‌واوه‌تی مافه‌كانی مرۆڤیان به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌ران پیاده ده‌كرد.
ئه‌و دادوه‌ره گوتیشی، په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ستراكچه‌ری ئه‌ورووپایان تێك داوه و وایان كردووه، پارته ڕه‌گه‌زپه‌رست و ئه‌وانه‌ی دژی په‌نابه‌رانن، ده‌نگیان زیاد بكات و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەر و شوێنن.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتبوو، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتاڵیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە، تا پەیوەندیی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانن.